هەولێر هیچ داهاتێکی ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی نەکردووە

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ یەکە لە داهاتەکانی ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵئ مێهر لە مەوازین نیوز، ناجی سەعیدی ڕایگەیاند: مادەی هاوپەیوەند بە هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە، بەتواوەتی ڕوونە. بە شێوەیەک کە بە پێی ئەو مادەیە، بە بێ ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە حکومەتی ناوەندی، ناتوانرێت هیچ بڕە پارەیەک لە بودجەی گشتی ڕادەست هەولێر بکرێت.

سوعیدی زیادی کرد: ڕادەست کردنی 400 ملیار دینار بە هەرێمی کوردستان، خسنە ژێر پێی یاسای بودجەیە.

شیاوی باسە کە لە ئەم دواییەدا حکومەتی ناوەندی عێراق لە دوو قۆناغدا هەوڵی ڕادەست کردنی بڕی 400 ملیار دیناری بە هەرێمی کوردستان داوە.

News Code 38818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha