سەرەخۆشی ڕێبەر بۆ کۆچی دوایی زانایەکی ناسراوی ئێرانی

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی زانا و بیرمەندی بەناوبانگ، بەڕێز محەمەدڕەزا حەکیمیی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەقی پەیامەکەی رێبەردا هاتووە کە بە ئەوپەڕی خەم و پەژاراوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا و بیرمەندی بەناوبانگ، بەڕێز محەمەدڕەزا حەکیمیم وەرگرت.

هەروەها هاتووە: ناوبراو بیرمەندێکی تەواو و ئەدیبێکی لێهاتوو و ئیسلام ناسێکی دادپەروەر بوو و تەمەنی خۆیی لە خزمەت بو قورئان و نەریت تێپەڕاند و ئاسەوار بەنرخیشی لە خۆیەوە بەجێ هێشت.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە ئەمن نەبوونی پڕ لە پەژارەی ئەو دۆستە کۆنەم بە بنەماڵەی حەکیمی و بەجێماوەکانی بەتایبەتی برای گەورەیان و دۆست و هۆگرانی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆشی دەڵێم و داوای بەخشینی لە خودای گەورە دەکەم.

News Code 38795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha