ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی فەرهەنگ و ئەندێشە؛ ناسینی فەلسەفە و هۆکاری ڕاپەڕینی ئیمام حسێن ڕۆڵێکی کاریگەری لە هەرمان بوونەوەی عاشوورا هەیە. باشترین ڕێگا بۆ ناسینی ئەم ڕووداوە گرینگ و مێژووییە، خوێندنەوەی وتەکانی ئیمام حسێنە کە لە زۆر وتە و ڕستەدا ئاماژەی پێ کردووە.
ئیمام حسێن لە وتەکانی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئایینی باپیرانم لە حاڵی گۆڕاندا بوو و ئەو دەسەڵاتدارانەی کە هیچ پێوەندییەکیان لە گەڵ ئایینی ئێمە نەبوو و شتی بێ بایەخ و پووچەڵیان دەکردە جێگری هەموو بایەخە ئایینیەکانی پێغەمبەر، بۆیە ئەمر بە چاکە و بەرگری لە خراپەم دەست پێ کرد و ئیدی نەمتوانی بێدەنگ بم.
بە پێی ئەم وتانە بەو ئاکامە دەگەین کە مەبەستی ئیمام حسێن لەو ڕاپەڕینە بوژانەوەی ئایینی خودا، گەڕانەوەی بایەخە ئیسلامییەکان بۆ کۆمەڵگا، ڕاست کردنەوەی بیرە پووچەڵەکان، بووژانەوەی هەستی دژایەتی لە گەڵ ستەم و پشتیوانی لە مەزڵۆمان بوو.
ماموستایانی ئایینی پێیان وایە بۆ ئەوەی فەرهەنگی عاشوورایی لە کۆمەڵگای ئەمڕۆدا زیندوو بمێنێتەوە دەبێ سەرەتا بایەخەکانی عاشوورا بناسین و بۆ ئەمەش دەبێ مێژوو بخوێنینەوە و کەسانی شارەزا ئەو بابەتە گرینگە بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە.
پاشان دەبێ بایەخەکان هەڵسەنگێنین و شارەزای ئەمەش بین کە بایەخەکان هەتاهەتایە بەو شێوە دەمێننەوە و تەنیا نموونەکان بە پێی سەردەم و کات دەگۆڕدرێ بۆیە دەبێ بایەخەکان لە گەڵ دۆخی ئەمڕۆماندا هاواهەنگ بکەین و لە گەڵیاندا ڕابین و لە بیریان نەکەین و هەوڵ بدەین فەرهەنگی عاشوورایی لە ئایینی ئیسلامدا هەتاهەتایە بمێنێتەوە.
گرینگترین وانەی عاشوورا و کەربەلا هەر وەک ئیمام حسێن دەڵێت ئازادەبوون، بەرگری لە مەزڵۆمان، دژایەتی لە گەڵ زوڵم و ستەمە و دونیای ئەمڕۆی ئێمە زۆر پێویستی بە لەبەرچاو گرتنی ئەم بنەمایانەیە و دەبێ ئەم فەرهەنگانە هەموو جیهان بگرنەوە.
Your Comment