بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەسەن بەرپرسی کۆنترۆڵی والێتی کاڵا لە دەروازەی سنووری پەروێز خان ڕایگەیاند کە لە مانگەکانی ڕابردوو ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران لە ئەو ڕێڕەوە سنوورییە و هەروەها دەروازە سنوورییەکانی هاوبەشی دیکە لەگەڵ ئەو وڵاتە لەوانە باشماخ بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
ناوبراو هۆکاری ئەو کەم بوونەوە، کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی ناوچە باشووریەکانی عێراق بەڕووی ئێران وەسف کرد و وتی کە دەروازە سنوورییەکانی باشووری عێراق کە لەگەڵ ئێران هاوبەشە، گومڕوکی بۆ چوونی بارهەڵگر و وەجبەکان بۆ دیاری نەکردووە و هەر بۆیە تێچووی هاوردەی کاڵاکان لە ئەو ڕێڕەوەوە بۆ بازرگانان لەچاو دەروازە سنوورییەکانی هەرێم کەمتر بووە و زۆربەی وەجبەکانی خۆیان لە ئەو دەروازەگەلەوە هاوردە دەکەن.
Your Comment