ئایدۆلۆژی یەزیدییە سەردەمییەکان دژی هەموو ئەو کەسانەیە دەیانەوێ بە ئازادی بژین

هەدەپە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای بەرزڕاگرتنی مانگی موحەڕەم، حکومەتی تورکیای وەکوو یەزیدی سەردەم ناو برد.

بە پێی هەواڵی مێهر، پارتی دیموکراتیکی گەل بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای بەرزڕاگرتنی مانگی موحەڕەم، حکوومەتی تورکیای وەکوو یەزیدی سەردەم ناو برد و ئیمام حسێنی وەکوو کەسێک ناساند کە لە بەرانبەری ستەمدا تەسلیم نابێت.

لەم بڵاوکراوەدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی هەدەپەوە بڵاو کراوەتەوە، نووسراوە: بۆ عەلەوییەکان نە کەربەلا کۆتایی هاتووە و نە یەزیدییەکان. ئەوان هەم لە کاتی دەسەڵاتداری عوسمانی و هەم لە کاتی کۆمارییەتدا لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە چەوسێندراون و بوونەتە قوربانی. ئایدۆلۆژی یەزید ئێستا نەک هەر دژی عەلەوییەکان بەڵکوو دژی هەموو ئەو کەسانەیە دەیانەوێ بە شۆناسی خۆیانەوە بە ئازادی بژین.

News Code 38621

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =