بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "هەست دەكەم توركیا زۆر بەجددی دەیەوێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات، هەموو شتێك لەسەر وەفدەكەی دەم پارتی ماوەتەوە كە هاتوون بۆ هەرێمی كوردستان و ئەو بانگەوازەی كە بڕیاروایە عەبدوڵا ئۆجەلان لەماوەیەكی نزیكدا بیكات.
وتیشی پێشبینی دەكەم تا کۆتایی ئەم مانگە ئەو بانگەوازە دەربچێت، هەنگاوی یەكەم ئەوەیە قەندیل زۆر بەجددی بیر بكاتەوە كە پێشوازی لە بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بكات.
شاندی دەم پارتی لە هەرێمی کوردستانن و ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە، سبەینێش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە و دواتر لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی وتی بە پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە هاتوون، ئێمە پێشبینی دەكەین پەیامی ئاشتی بێت، پەیامەكەش زیاتر بۆ پەکەکە دەبێت، هیوادارین پەکەکە هەڵوێستی هەبێت و پێشوازی لە پەیامی بەڕێز ئۆجەلان بكات.
Your Comment