ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەماڵ ئەحمەدی ئایین ئەدیب، نووسەر و لێکۆڵەری مێژوونووسی کوردە کە بەرهەمی مێژوویی، ڕۆمان و شێعری زۆری لە کارنامەی خۆی تۆمار کردووە.
ئەحمەدی ئایین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: مێژوو دووپات نابێتەوە بەڵام وانە گرتن لێی بۆ نەوەکانی داهاتوو مومکینە.
ناوبراو دەڵێت: گەلان بە زانینی مێژوو لە هەڵەکانی خۆیان تێدەگەن و ئەوە بۆ ئەوان باشە و بۆیە مێژوو و ڕابردوو ئاڵای پڕ لە شانازی گەلانە.
ئەو لێکۆڵەرە کوردە وتیشی: مێژوو لە بواری جیاوازەوە گرینگایەتی هەیە یەکەم ئەوەی کە خەڵک قوربانی مێژوویەکی پڕ لە هەوراز و نشێو بوون کە بەردەوام بووەتە هۆی دەرد و ئازاریان.
ناوبراو دەڵێت: مێژوو لەلایەن مێژوونووسانی سەر بە دەسەڵاتەکانەوە زیاتر نووسراوە و ئاوڕ لە ژیانی ئاسایی خەڵک نەدراوەتەوە و دواتر و ڕێوڕەسمەکان ، خۆراک و جلوبەرگ و نەریتەکانی خەڵک گرینگی پەیدا کرد و مێژوونووسان دەستیان کرد بە نووسینی مێژووی کۆمەڵایەتی.
جەماڵ ئەحمەدی ئایین وتیشی: لە سنە بورهان ئەیزایی بە نووسینی کتێبی ئاوێنەی سنە کە بەڕاستی سەرچاوەیەکی مێژوویی بۆ کوردەکانە و دواتریش مامۆستا حەق شناس بە نووسین و خوێندنەوەی شاەرکەم سنە لە مێژووی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی گرینگیان هەبوو.
مێژوو نووسی سنەیی دەڵێت: خاڵی بەهێزی ئێرانییەکان و بەتایبەتی کوردەکان لە درێژایی مێژوو پاراستنی زمان بوو کە پارێزرا کە یەکێک لە هۆکارەکان بوون لە بەرزاییەکان و ئەوی دیکە دەمارگرژی بۆ پاراستنی زمانەکەیان بوو.
Your Comment