AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٩ ١٢:٢٤

لە گەڵ 5 کۆمپانیای سووری و ڕووسی؛

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر بەرخۆدانی عێراق و حزبوڵڵای لوبنان

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر بەرخۆدانی عێراق و حزبوڵڵای لوبنان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی حزبوڵڵای لوبنان، دوو گرووپی بەرخۆدانی عێراق و 5 کۆمپانیای بازرگانی سووریایی و ڕووسیایی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمانیتۆر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگیێندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی ئەو وەزارەتخانە بڵاو کراوەتەوە؛ لە سەپاندنی گەمارۆ دژی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق، سووریا و لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەواڵی دا.

ئەو گەمارۆیانە، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق، عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق و حزبوڵڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج لە هەمان حاڵیشدا دوو کۆمپانیای بازرگانی سووریا بە ناوەکانی "وائل عیسا" و "ئیمەن سەباغ" و هەروەها سێ کۆمپانیای بازرگانی ڕووسیش دەگرێتەوە.

بە پێی ئەم گەمارۆوانە، فرۆشی هەر جۆرە کاڵایەک کە لە لیستی ناسراو بە " ڕیزبەندی موهیماتی ئەمریکا" هاتووە، بە ئەو گرووپ و کۆمپانیاگەلە قەدەغەیە و سەرجەم گرێبەستەکان کە بۆ فرۆشی کاڵای بەرگری لەگەڵیان واژۆ کراوە، ئەبێ هەڵبوەشێنەوە و ئەو ڕێکارانەش بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەبێ بەڕێوە بچن.

News ID 38612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha