بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی هەپەگە، لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کرد کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو گرووپە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتییەوە کوژراون.
هەپەگە لە بەیاننامەی خۆیدا هێناویە کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو گرووپە کە نێردراونەتە ناوچەی خەڵیفان، لە ڕۆژی 26 ی جوولایەوە پێوەندیان لەگەل فەرماندەکانی ئەو هێزانە بچڕاوە و هەواڵیکیان لەبەردەستدا نییە.
ئەو گرووپە لە ئەو بەیاننامە پاگەندەی کردووە کە بە پێی قسەی شایەت حاڵانی خۆجەیی ئەو هێزانە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە گەمارۆ دراون و لە پێکدادانێکدا ژمارەیەکیان گیانیان لەدەست داوە و چارەنووسی ژمارەیەکیان نادیارە.
ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە: پێش لە ئەوەی کە هێوری خۆیان لەدەست بدەن، چاوەڕوانین کە پارتی بە پەلە و بێ سڕینەوەی ڕاستییەکان لە چارەنووسی دۆستانمان ئاگادارمان بکاتەوە.
Your Comment