بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کومیتە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی لقی ڕاگەیاندنی سەربازی تیپی حەوت و هێزە هەواڵگرییەکانی لیوای 30 بە پێی ئەو بەڵگانەی کە دەستیان کەوتووە، تیرۆریستێکی مەترسیدار کە پێشتر موفتی داعش لە ئەنبار بووە و ژمارەیەک لە منداڵەکانیشی لە ڕەوتی ئازاد کردنی ناوچە جیاجیاکانی عێراق کوژراون لە ئەو ناوچەیەیە و بە مەبەستی دەستگیر کردنی بەرەو ئەو ناوچە ڕۆیشتن و توانیان ناوبراو لە شاری ڕەمانە لە باکووری شاری قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن.
ئەو بەیاننامە هەروەها زیادی دەکات: ناوبراو لە ئەو کەسانە بوو کە بە پێی مادەی چواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم شوێنگیری دەکرا.
Your Comment