هەوڵی زۆر دراوە بۆ بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ

سەرۆک کۆمای ئێران لە ڕێورەسمی کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئابووری و ژینگەیی وتی: دەریاچەی ورمێ یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ژینگەی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئابووری و ژینگەیی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە گۆمی ورمێ یەکێک لە پرسە گرینگە ژینگەییەکانی ئێمەیە، وتی: هیچ کەس دەریاچەی ورمێ لەگەڵ ڕووبار و گۆمەکان بەراورد نەکات چونکوو ئەوە گرینگایەتی زۆری هەیە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەگەر دەریاچەی ورمێ بە هەمان ڕەوتی پێشووتر واتا ساڵی 92 درێژەی بەرەوپێش بچوایە و پلانی بۆ دانەڕشتبا، ئەمڕۆ ببووە شوێنێکی وشک و پڕ لە خوێ.

ڕۆحانی درێژەی دا: بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ لە چەند ساڵ لەمەوپێشەوە دەستی پێکرا و ئاست و قووڵایی دەریاچەکە و ئاوەکەی زیادی کرد.

News Code 38384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =