بە پێی هەواڵی مێهر، دوێنێ لە نێوان دوو بنەماڵە لە شوێنی قوربانی کردنی ئاژەڵان لە ئەنقەرە پێکدادان ڕووی دا و لە ئەنجامدا هێرشی ڕەگەزپەرستانە کرایە سەر بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی ماردین.
لەم هێرشە چەکدارانەدا 6 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی کوردەکە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە کە دۆخی دوو کەسیان نالەبارە.
ئەو کەسانەش ئەمڕۆ سەردانی ئەم بنەماڵەیان کرد لە لایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر.
Your Comment