بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمد بن خەڵیفە ئال سانی، ئەمیری قەتەر، وێڕای پیرۆزبایی جێژنی قوربان، وتی: دۆخی ناوچەیی و نێونەتەوەیی پێویستی بە هاوکاری و پێوەندیی هەمیشەیی نێوان دوو وڵاتە.
ئەو وتیشی: سیاسەتەکانی ئێران و قەتەر سەبارەت بە پێک هێنانی هاوسەنگی لە ناوچە، زۆر لە یەک نزیکە و پێویستە بە هاوکاری وڵاتانیتر پێوەندی نێوان دوو وڵات گەشەی پێ بدرێت.
سەرۆک کۆمار هەروەها وتیشی: کێشەی سەرەکی ناوچە، لەشکرگەریی هەندێ وڵاتان و ڕژیمی زایۆنییە کە دەبێ هەوڵ بدەین ناوچە لەم دۆخە ڕزگار بکەین.
ناوبراو هەروەها باسی چارەسەر کردنی کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیخوازانەی کرد و وتیشی: ئەمڕۆ پێویستیی ڕێگاچارە سیاسییەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان زیاتر لە پێشوو هەستی پێ دەکرێت.
ئەمیری قەتەریش لەم وتووێژەدا وتی: لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا ئێمە بینەری خاڵی وەرچەرخانێک لە پێوەندی نێوان دوو وڵات بووین و هیوادارین ئەم پێوەندیانە بەم شێوە درێژەی ببێت.
ئەو وتیشی: پێمان وایە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای شەڕ و چالاکی سەربازییەوە مومکین نییە و باشترین ڕێگا، وتووێژ و ریگاچارەی سیاسییە و هیوادارین هەموو وڵاتەکان لەم بوارەدا هاوکارییان ببێت.
بۆچوونی ئێوە