خانمە یاریزانی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی گەنجان کرا

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان لە بانگهێشتی خانمە یاریزانی تۆپی پێ کوردستان بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: دووهەمین قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ ئاستی تەمەنی گەنجامی وڵات لە ڕۆژی 28ی پووشپەڕەوە لە ناوەندی تۆپی پێ تاران بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: فاتمە خدوومی خانمی یاریزانی کوردستان بە بانگهێشتی کادیری تەکنیکی بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجانی ئێران بانگهێشت کراوە.

جەولایی وتیشی: ئەم قۆناغە لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ خانمان بە ئامادە بوونی 30 وەرزشوان تا سێی گەلاوێژ درێژەی دەبێت.

News Code 38270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =