تاڵان کردنی نەوتی سووریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە درێژەی هەیە

هێزەکانی ئەمریکا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو کاروان بریتی لە 70 لۆری نەوتی تاڵان کراوی سووریایان لە ڕێگای سنووری ئەلوەلیدەوە ڕەوانەی عێراق کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوە جۆجەییەکان لە گوندی سویدیە ڕایانگەیاند کە کاروانێک بریتی لە 44 لۆری نەوتی دزراوی سووریا، ئەمڕۆ لە بنکەی ئەلجیر لە ناوچەی مالکیە هێنراوەتە دەرەوە و لە ڕێگای سنووری نایاسایی ئەلوەلیدەوە ڕەوانەی عێراق کراوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان وتیان کە شەوی ڕابردووش هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا کاروانێکی تر بریتی لە 26 ئۆتۆمبیل، بارهەلگر و لۆری نەوتی دزراوی سووریایان لە ڕێگای هەمان دەروازەوە گواستووەتەوە بۆ عێراق.

News Code 38230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =