بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 199 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 86 هەزار و 791 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 485 هەزار و 940 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا سێ ملیۆن و 101 هەزار و 618 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21885 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
News ID 38221
Your Comment