ئەمریکا بە بۆنەی داخستنی فڕۆکە ئێرانیەکە داوای لێبوردن بکات

سەرۆک کۆمار وتی: لە ساڵڕۆژی داخستنی فڕۆکە موسافریەکەی ئێرانداین کە بە هۆیەوە 290 هاووڵاتی ئێرانی شەهید بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وێرای بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی دوازدەی پووشپەڕ(هێرشی نامرۆڤانەی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەی موسافربەری ئێران لە ساڵی 67 لە کەنداوی فارس)، وتی: لە ئەو ڕووداوە 290 موسافری فڕۆکەکە شەهید بوون.

ناوبراو درێژەی دا: بەداخەوە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەو کاتەوە تا ئێستا نە داوای لێبوردنی فەرمی کردووە و نە ئەوەی کە هەوڵێکی بەرچاوی داوە و لەلایەکی تریشەوە ڕێزی لە فەرماندەی دەریاییەکەش گرت.

ڕۆحانی وتیشی:سڵاو لە ڕۆحی ئەو شەهیدانە دەکەین و هیودارین ئەمریکا بزانێت کە جەنایەتێکی گەورەی لە ساڵی 67 لە کەنداوی فارس ئەنجام دا و بەردەوام هەموو ئازادی خوازانی جیهان داوای ئەوەیان کردووە کە ئەمریکا داوای لێبوردن بکات و هەوڵی قەرەبوو کردنەوە بدات.

News Code 38049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha