بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا چه‌ندین جار‌و بهچهندرین جۆری جیاواز ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تباركردن بوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ده‌چێته پاڵ حزبێك یان پاره له‌لایه‌ك وه‌رده‌گرێت دژی لاكه‌ی تر‌و ده‌ڵێت باسی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌و ئاڵتون و داگیركردنی هه‌زاران دۆنم زه‌وی و قاچاخچیه‌تی دوگ و هێلكه‌و گه‌نده‌ڵی له‌بواری نه‌وت ده‌كات.
له‌باره‌ی ئهودۆسیهی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر مه‌لایاسین هه‌یانبووه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: دۆسیەم بە مەلا یاسین نەدۆڕاندوە، من بەرگریم لە دارایی گشتی کردوە، بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری کۆمپانیای بەڕێز ٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلاری لە٢٠٠٨ بەقەرز وەرگرتوە و وەزارەتی دارایی نوسراوی کردوە بۆیان لە فڕۆکەخانەوە بیبەنە دەرەوە، داوامکردوە وەربگیرێتەوە، بەڵگەکەش بڵاو دەکەمەوەو ڕۆژی ٦ی ٦ ڕۆژی دادگایی یٔێمە بوە گوایە ناوی ئەو وهبهرهێنهمان زڕاندوە، بەڵام من سێ ڕۆژ دوای دادگایی کردنەوەکە ئاگادار کرام، بۆیە لە دادگا ئامادەنەبووم، تەمیزی دەکەینەوە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیش دەکاتەوە کە تەحەدای ئەو دەزگا ئەمنیانە دەکات بەڵگە یان بچوکترین زانیاریان ھەیە لەسەر ئێمە لەگەل ھەر کۆمپانیایەک بڵاوی بکەنەوە، دەشڵێت، بە وردی باسی گەندەڵی و قاچاخی و تاڵانی ھەموو لایەک دەکەم و چارەسەریش بۆ ھەموو گرفتێک دەخمەڕوو.
له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌نگه‌رگۆڕین له‌ناو حزبه‌كان گه‌شتۆته ئاستێك هه‌ركه‌سێك چه‌ند توند دژی هه‌ریه‌كه له حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات قسه‌بكات، هاووڵاتیان گومانی ئه‌وه‌یان لادروست ده‌بێت كه ئه‌مه تاسهرنیهو دواجار به‌شێك له‌وانه‌ی زۆرتوندبون دژی پارتی و یه‌كێتی چونه‌ته ناو ئه‌و دوو حزبه‌وه.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: هیچ تۆمه‌تێك ساردی ناكاته‌وه‌و باسی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌و ئاڵتون و داگیركردنی هه‌زاران دۆنم زه‌وی ده‌كات.
News Code 38013
بۆچوونی ئێوە