بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق لە کاردانەوە بە هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی جەختی کرد: ئێمە بەدوای خوێن ڕشتنەوە نین بەڵام لە ئامادەباشی تەواوداین و توانی وەڵامدانەوە بە دوژمنمان هەیە.
خەزعەلی لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکییەکان لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئەنجامیان دا، نیشانیان دا کە هیچ بایەخێک نادەن بە خوێنی خەڵکی عێراق، زیادی کرد: وەڵامی ئێمە بە دوژمن لە شوێنێکەوە دەبێت کە بیری لێناکاتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: ئێمە وەکوو ئەندامی بەرخۆدانی عێراق، هیچ پیوەندیەکمان بە ئەوەی کە دۆسیەی ناڤۆکی ناوی لێدەبەن، نییە.
Your Comment