AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٨ ١٣:٥٩

مدحت سنجر:

هیچ هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە لەبەردەستدا نییە

هیچ هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە لەبەردەستدا نییە

هاوسەرۆکەکانی هەدەپە لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی پارێزەران، مافزانان و سیاسەتوانان سەبارەت بە ڕەوتی بەرگری لە هەدەپە لە دادگای هەڵوەشاندنەوەی گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بوڵدان و مدحت سنجر هاوسەرۆکەکانی پارتی دیمۆکراتی گەلان لە کۆبوونەوەیەک کە لەگەڵ پارێزەرانی ئەو پارتە هەیانبوو لەسەر پێویست بوونی بەرەنگار بوونەوەی یاسایی بە بەرگری لە هەدەپە جەختیان کرد و وتیان کە بەرگری ئێمە یەکێک لە سەرەکی ترین بەڵگەکانی شەڕ بۆ دیمۆکراسی لە ڕێگای یاساییەوە لە تورکیا دەبێت.

ڕێبەران و نوێنەرانی هەدەپە لە کۆبوونەوەیەک کە بە هەوڵی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی هەدەپە لە هۆتێلێک لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو لەگەڵ ئەندامانی نووسینگەی مافی ئاسرین، ئەنجومەنی مافزانانی ئازاد. ئەندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەورووپا، ڕەزا تورمەن دادوەری پێشوو و ژمارەیەک لە سیاسەتوانان و مافزانان دیداریان کرد.

News ID 37992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha