بەشداری 3 خاتوونی هەندباڵیستی کوردستانی لە ئوردوی یانەی نەتەوەیی هەندباڵی وڵات

هەدیە وەیسی، شەقایق باپیری و ئەسرا مورادی سێ هەندباڵیستی کوردستانی لە لایەن ڕاهێنەری یانەی نەتەوەیی هەندباڵی گەورەساڵانی ولات بۆ دووهەمین قۆناغی ئامادەیی لە تاران بانگهێشت کران.

بە پێی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاگەیندراوی ڕێکخراوەی یانە نەتەوەییەکان، کادیری فەننی یانەی نەتەوەیی هەندباڵی ژنانی وڵات کە لە عیزەتوڵا ڕەزمگەر بەڕێوەبەری فەننی، خەدیجە قانع ڕاهێنەر، نەشمین شافعیان ڕاوێژکاری فەننی و ناهید مەقبووڵ لە خۆ دەگرێت، ناوی 29 یاریزانیان بۆ بەشداری لە دووهەمین ئوردوی یانەی نەتەوەیی ژنانی وڵات بانگهێشت کرد.

لە سەر بانگهێشتی کادیری فەننی یانەی نەتەوەیی هەندباڵی ژنانی گەورەساڵی وڵات، هەدیە وەیسی، شەقایق باپیری و ئەسرا مورادی سێ هەندبالیستی کوردستانیش لەم ئوردووەدا بەشدارن.

News Code 37981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =