بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی وتی:
هەر لایەن و پێکهاتەیەکی سیاسی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت هەر پێشنیازێکی هەیە بیدات بەڵام خۆیان ببوێرن لە وتنی ئەوەی کە گومانیان لەسەری هەیە.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر کەسێک بیەوێت حەقێک ناحەق بکات، زڵمێک بکرێت یان پێوەندیەکی ناتەندروست ڕێکبخات، ئەبێ ڕێگری لێ بکرێت.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئیرانی هەروەها چارەسەری کێشەی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵکی ماوەبەر وەسف کرد و وتی: خەڵک خۆیان دەزانن کە من و هاوکارەکانم شەو و ڕۆژ هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەری کێشەی بێکاری چارەسەری ئەم کێشەیەش کات دەبات.
ڕەئیسی ئاماژەیشی کردە سەر دیدارەکانی لەگەڵ هەندێک لە وەزیرەکانی دەوڵەتی ئێستا و جەختی کرد: لە دیدارگەلێک کە لەگەڵ ئەو بەرێزانە هەمبوو ڕاپۆرتی کارەکان و ئەوەی کە چ کارگەلێک ئەنجام دراوە و ئەبێ ئەنجام بدرێت، هاتووەتە ئاراوە.
Your Comment