پاسی هەڵگری هەواڵنێران لە ورمێ وەرگەڕا/ دوو کوژراو و 21 بریندار

پاسێکی هەڵگری ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێران لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەڵگەڕایەوە و دوو کەس کوژراو و 21 کەس بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم ڕووداوەدا کە لە نزیکی شاری نەغەدە ڕووی دا، دوو هەواڵنێر کوژران و 21 کەسیش بریندار بوون.

مەهشاد کەریمی و ڕەیحانە یاسینی دوو هەواڵنێری هەواڵدەرییەکانی ئیسنا و ئیرنا دوو هەواڵنێری کوژراوی ئەم ڕووداوەن.

شیاوی ئاماژەیە 25 هەواڵنێر لە تارانەوە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لە گەڵاڵەکانی گۆلی ورمێ سەردانی ئەم پارێزگایانە کردووە کە تووشی ئەم ڕووداوە دەبن.

بریندارانی ئەم ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا گوێزراونەتەوە.

News Code 37905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =