ڕێژەی خۆکوژی لە نێوان سەربازانی ئەمریکا بۆ زیاتر لە 30 هەزار کەس بەرز بووەوە

لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا کە لە ساڵی 2001 ەوە تا ئێستا خۆکوژیان کردووە، بۆ 30 هەزار کەس بەرز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، لێکۆڵەرێکی زانکۆی براونی ئەمریکا لە لێکۆڵینەوەکانی خۆی تێگەییشت کە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا کە لە ساڵی 2001 ەوە تا ئێستا خۆکوژیان کردووە، بۆ 30 هەزار کەس بەرز بووەتەوە.

ئەو لێکۆڵینەوە نیشانی دەدات کە شەڕی پاگەندایی ئەمریکا لە جیهان دژی تیرۆریزم کە دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی یازدەی سێپتەمبەر بە شێوەی ڕاشکاوانە لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان شوێنگیری کراوە، بووەتە هۆی خۆکوژی 30.177 سەربازی ئەمریکا.

توماس هۆوارد سوئیت لێکۆڵەری سەرەکی ئەو لێکۆڵینەوە ئاماژەی کردووەتە سەر ئەو خاڵە جێ سەرەنیشە کە لە بەروارد لەگەڵ ماوەی هاوشێوە تەنیا 7.057 کەس لە سەربازانی ئەمریکا لە شەڕەکاندا کوژراون.

هۆوارد سوئیت لە شرۆڤەی هۆکارەکانی ئەو خۆکوژیانە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ناتوانرێت هۆکارێکی تایبەتیان بۆ دیاری بکرێت؛ ئاماژەی کردە سەر بەرز بوونەوەی رێژەی بەکارهێنانی مادەی تەقەمەنی چێ کراوی دەست کە دەبێتە هۆی خەساری جیدی لە مێشک و وتی کە پێشکەوتنی زانستی پزیکشی ئیزن دەداتە هێزە سەربازییەکان کە بچنەوە مەیدانی شەڕ تەنانەت بە خەساری مێشکەوە کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خۆکوژی.

News Code 37894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =