مووشەکەکانی بەرخۆدان ئامادەی هاویشتن بەرەو فڕۆکەخانەی تێلاڤیڤن

شرۆڤەکاری جیهانی عەرەب وێڕای ئاماژە بەوەی کە دۆخی نێوان غەزە و تێل ئاڤیڤ بەرەو شەڕێکی نوێ دەچێت, وتی: شەڕی داهاتوو زۆر قورستر دەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر, عەبدولباری عەتوان شڕۆڤەکاری جیهانی عەرەب لە بابەتێکدا باسی ئەگەری شەڕ لە نێوان حەماس و بەرپرسانی رژیمی زایۆنی کردووە.
ئەو نووسیویە: ئەلسەنوار هەڕەشەی دەستپێکی دووبارەی ئوپەراسیونی کردووە و نفتالی بێنتیش هەڕەشەی هێرش بۆ غەززەی کردووە. کام لایەن و چ کاتێک یەکەم مووشەک دەهاوێژێت? ئایا ژنەراڵ کوخاوی لە شەڕی داهاتوو دەتوانێ شکستەکانی پێشوو بشارێتەوە?
عەتوان رایگەیاند: هەموو شتەکان نیشاندەری ئەوەن ئەگەری شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بەرخۆدانی فەلەستین زۆرە.
ئەو نووسیویە: یەحیا سەرۆکی حەماس لە غەززە هەڕەشەی ئۆپەراسیونی نوێ کردووە. لە لایەکیترەوە نفتالی بێنتیش دەیەوێ خۆی زێدەرۆتر لە نتانیاهو نیشان بدات و تەنیا ڕێگاشی داگیرساندنی شەڕە و لایەنگرانی خۆی بۆ رێپێوان و هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هان ئەدات.
عەتوان رایگەیاند: هەرەشەی بێنت بۆ داگیرسانی شەڕ سەلمێنەری شکستی ئەرتەشی رژیمی زایۆنی لە شەڕی ۱۱ رۆژەیە.
ئەم شرۆڤەکارە دەشڵێ: گەڕانەوەی بالۆنی بەدەسەڵات و چالاکتر لە پێشوو بۆ شارۆچکە زایۆنیست‌نشینەکان ئەم ڕۆژانە بۆتە هۆی نیگەرانی کابینەی رژیمی زایۆنی و ئەوی خستۆتە نێو تەنگەژەیەکەوە.
عەتوان رایگەیاند: وێدەچێ ئەلسەنوار چاوەڕێ ئەوە نەبێت تاکوو بێنت و ژنەراڵ کوخاوی شەڕی داهاتوو دەست پێ بکەن. ئەو کەسەی کە لە ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس یەکەم مووشەکی هاویشت, لە دووپات کردنەوە و هێرش بۆ سەر تێل ئاڤیڤ درەنگ ناکات.
ئەو دەشڵێ: مووشەکەکانی بەرخۆدان ئامادە و چاوەڕێ هاویشتنی مووشەک بەرەو فڕۆکەخانەی تێل ئاڤیڤ و هەروەها فڕۆکەخانەی جێگر واتا راموون لە ئەلنەقب و ناوچەکانیتری فەلەستینی داگیرکراون بۆ ئەوەی جوولەکەکان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بڕۆنە نێو پەناگاکان.
ئەو لە کۆتاییشدا وتوویە: گەر شەڕێکی نوێ روو بدات, کابینەی بێنت دەشێوێت و نتانیاهوش ناگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و شێواوی و ئاڵۆزییەکی بێ وێنە لە ڕژیمی زایۆنی دێتە ئاراوە.

News Code 37890

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha