بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر زاری ئینان ئه‌حمه‌د میرزا چه‌لیك ناسراو به "ئۆزگور ژیاندا"وه چه‌ند پیلانێكی شه‌ڕخوازی و تیرۆری په‌كه‌كه دژ به هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كێك له‌وانه، تیرۆركردنی غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی سه‌رزێرێ و روداوه‌كانی شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه له‌چیای مه‌تین ئاشكراده‌كات.
ئۆزگور ژیاندا له‌تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌چیاكانی هه‌رێمی كوردستان روده‌دات، هۆكاری هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنوریه‌كان په‌كه‌كه‌یه، په‌كه‌كه خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزی ناوچه سنوریه‌كان به‌سیخوڕ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و سزایان ده‌دات، یه‌كێك له‌وانه‌ش غازی ساڵح ئالیخان بو، كه له‌سه‌ر ماڵ نیشتمانی خۆی بو تیرۆری كرد، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ئاستی باڵای په‌كه‌كه درابو كه تیرۆر بكرێت".
Your Comment