بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە بەڕێوە چوونی سێزدەهەمین خولی سەرۆک کۆماری لە ئێران و سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئەو هەڵبژاردنە، ڕایگەیاند کە ئەمریکا درێژە دەداتە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوەی دوو لایەنەی ئەمریکا و ئێران بۆ بەڵێنەکانیان لە ژێرناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە چاوپۆشی لە بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئێران، پاگەندەی کرد کە ئێرانییەکان لە مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەی سەرۆک کۆماریان لە ڕەوتی هەڵبژاردنێکی ئازاد بێ بەری بوون.
ئەو وەزارەتخانە لە درێژەی بەیاننامەیەکەیدا هێناویە کە سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر ئێران ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا جودا لە ئەوەی کە چ کەسێک لە ئێران دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت، بباتە پێشەوە و ئەمریکا دەیەوێت لە نوێترین خولی دانوستانەکانی ڤیەنا، پێشکەوتنێکی بەرچاو ببینێت.
Your Comment