AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٨ ٢٢:٥٤

ڕووماڵی ڕاستەوخۆی هەڵبژاردن؛

دوایین هەواڵ لە بەشداریی خەڵک/ هەڵبژاردن تا کاتژمێر 24 درێژ کرایەوە

دوایین هەواڵ لە بەشداریی خەڵک/ هەڵبژاردن تا کاتژمێر 24 درێژ کرایەوە

مۆڵەتی وەرگرتی دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و شۆرای شارەکان تا کاتژمێر 24ی ئەمشەو درێژکرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بە لە بەرچاوگرتنی بە، بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردن ، مۆڵەتی وەرگرتنی دەنگەکانی خەڵک تا کاتژمێر 24ی ئەمشەو هەینی درێژ کراوەتەوە.

نزیک بە 66 هەزار و 800 ناوەندی وەرگرتنی دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی و نزیک بە 75 هەزار ناوەند بۆ وەرگرتنی دەنگی شۆراکانی شار و گوند لەبەرچاو گیراون.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە گوێرەی یاسا دەتوانن دەنگ بدەن، 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەسە کە لەم ژمارە 29 ملیۆن و 980 هەزار و 38 کەس پیاون و 29 ملیۆن و 330 هەزار و 269 کەس ژنن.

بەشداری ئێرانییەکانی دانیشتووی عێراق لە هەڵبژاردن

هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات لە گەڵ وڵاتمان، لە 6 بنکەی دەنگ دان کە 14 سندۆق لە خۆ دەگرێ لە عێراقیش دەستی پێ کردووە.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا پێشتر بڵاوکراوەیەکی دەرکرد کە تێیدا وردەکارییەکانی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە عێراقی شی کردەوە و ئاماژەی بۆ ژمارەی بنکەکان و کات و ساتی دەنگ دان و بەشداری خەڵک کردبوو.

لەم بڵاوکراوەدا نووسرابوو بنکەی دەنگ دان لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانی دامەزراوە و هەڵبژاردن لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکوو 6ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردانی 1400 لە 6 بنکەی دەنگ دان بەڕێوە دەچێت.

دەنگدانەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە میدیاکانی جیهان

هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی و شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی ئیسلامی شار و گوندەکان لە ئێران، میدیا بیانییەکان ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان دەست پێ کرد. بە تایبەت ئاماژەیان بۆ بەشداری ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە هەڵبژاردنەکان لە یەکەمین ساتەکانی دەستپێکردنی دەنگ دان کرد.

ئەلقودس ئەلعەرەبی ڕایگەیاند: بنکەکانی دەنگ دان لە ئێران کرانەوە و ئایەتۆڵا خامنەیی داوای بەشداری بەهێزی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی کرد.

هەواڵدەریی فەڕانسە نووسیویە: بەیانی ئەمڕۆ هەینی و پاش دەستپێکردنی ڕەوتی هەڵبژاردنەکان، ئایەتۆڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینییەی ئیمام خومەینی ئامادە بوو و دەنگی دا.

هەروەها ڕایگەیاندووە: بە پێی ڕاگەیندراوی دەوڵەتی ئێران بنکەکانی دەنگ دان کاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن بەڵام دەکرێ تا دوو کاتژمێری دیکەش درێژ بکرێتەوە.

ئەلئەهرامی میسر ئاماژەی بۆ دەنگ دانی ڕێبەری مەزن کردووە و نووسیویە: هاوکات لە گەڵ کرانەوەی بنکەکانی دەنگ دان، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەنگی دا.

ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران

کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و نووسیویە: دەرگای بنکەکانی دەنگ دان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ کە ببێتە جێگری حەسەن ڕۆحانی، بە ڕووی خەڵکدا کرانەوە.

ئەم میدیایەش ئاماژەی بۆ بەشداری ڕێبەری مەزن لە دەنگ دان کرد و نووسیویە: هاوکات لە گەڵ کرانەوەی بنکەکانی دەنگ دان، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینییەی ئیمام خومەینی دەنگی دا.

ئەم کەناڵە ئاماژەی بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان و هەروەها وتەکانی ڕێبەری لە کاتی دەنگ داندا کردووە و ڕایگەیاندووە: پاش ئەوەی سێ کاندید پاشگەز بوونەوە، سەید ئیبراهیم ڕەییسی، عەبدولناسر هیمەتی، موحسین ڕەزایی و قازی زادە هاشمی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران پێکەوە ڕیکابەری دەکەن.

هەروەها کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە: ناوەندەکانی دەنگ دان لە ئێران کرانەوە بۆ ئەوەی 59 ملیۆن ئێرانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێراندا بەشدار بن.

پاشان باسی بەشداری ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە هەڵبژاردنی کردووە.

ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیش هەواڵی کرانەوەی بنکەکانی دەنگ دانی ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بۆ ناوی کاندیدەکان و هەروەها ژمارەی ئەو ئێرانییانەی کردووە کە دەتوانن لە هەڵبژاردندا بەشداری بکەن.

هەروەها ئاماژەی بۆ دەنگ دانی ڕێبەری مەزن کردووە و ڕایگەیاندووە: بەرپرسانی ئێرانی بە مەبەستی ڕێگری لە تەشەنەی زیاتری کۆرۆنا لە ڕەوتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان خاڵە تەندروستییەکانیان ڕەچاو کردووە.

بەشداری بەربڵاوی ئێرانییەکانی دانیشتووی سلێمانی لە هەڵبژاردنەکان

سروش سازانی بەرپرسی میدیایی کۆنسولگەری ئێران لە سلێمانی وتی: ڕەوتی دەنگ دان لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێ کردووە و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە درێژەی دەبێت. بەشداری لە هەڵبژاردنەکان تا ئێستا زۆر باش بووە و نزیکەی هەزار تاکوو هەزار و 500 شارۆمەندی ئێرانی تا ئێستا دەنگیان داوە.

ناوبراو وتی: ئەگەری بەشداری بەربڵاوتر لە پاش نیوەڕۆ زیاترە. لە سلێمانی سێ سندۆق لە کۆنسولخانەی ئێران و کەلار و دەربەندیخان بۆ وەرگرتنی دەنگی خەڵک دانراون.

ئەو ڕاشیگەیاند: ئامارێکمان لە ئێرانیانی دانیشتووی سلێمانی نییە.

شیاوی ئاماژەیە دەنگ دان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغدا و دیکەی بنکەکانی دەنگ دان لە عێراق لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێ کردووە و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە درێژەی هەیە.

News ID 37828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha