بەشداری بەربڵاوی ئێرانییەکانی دانیشتووی سلێمانی لە هەڵبژاردنەکان

پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ بینەری بەشداری بەربڵاوی ئێرانییەکانی دانیشتووی سلێمانی لە هەڵبژاردنی 1400 بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سروش سازانی بەرپرسی میدیایی کۆنسولگەری ئێران لە سلێمانی وتی: ڕەوتی دەنگ دان لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێ کردووە و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە درێژەی دەبێت. بەشداری لە هەڵبژاردنەکان تا ئێستا زۆر باش بووە و نزیکەی هەزار تاکوو هەزار و 500 شارۆمەندی ئێرانی تا ئێستا دەنگیان داوە.

ناوبراو وتی: ئەگەری بەشداری بەربڵاوتر لە پاش نیوەڕۆ زیاترە. لە سلێمانی سێ سندۆق لە کۆنسولخانەی ئێران و کەلار و دەربەندیخان بۆ وەرگرتنی دەنگی خەڵک دانراون.

ئەو ڕاشیگەیاند: ئامارێکمان لە ئێرانیانی دانیشتووی سلێمانی نییە.

شیاوی ئاماژەیە دەنگ دان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغدا و دیکەی بنکەکانی دەنگ دان لە عێراق لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێ کردووە و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە درێژەی هەیە.

News Code 37827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =