بەشداری ئێرانییەکانی دانیشتووی عێراق لە هەڵبژاردنی 1400

هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات لە گەڵ وڵاتمان، لە 6 بنکەی دەنگ دان کە 14 سندۆق لە خۆ دەگرێ لە عێراقیش دەستی پێ کردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی مەوازین نیوز، هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات لە گەڵ وڵاتمان، لە 6 بنکەی دەنگ دان کە 14 سندۆق لە خۆ دەگرێ لە عێراقیش دەستی پێ کردووە.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا پێشتر بڵاوکراوەیەکی دەرکرد کە تێیدا وردەکارییەکانی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە عێراقی شی کردەوە و ئاماژەی بۆ ژمارەی بنکەکان و کات و ساتی دەنگ دان و بەشداری خەڵک کردبوو.

لەم بڵاوکراوەدا نووسرابوو بنکەی دەنگ دان لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانی دامەزراوە و هەڵبژاردن لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکوو 6ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردانی 1400 لە 6 بنکەی دەنگ دان بەڕێوە دەچێت.

News Code 37824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =