AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٧ ١٧:١٨

لە ئاستی پارێزگا:

زیاتر لە 200 هەواڵنێر و وێنەگری کوردستانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕوماڵ دەکەن

زیاتر لە 200 هەواڵنێر و وێنەگری کوردستانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕوماڵ دەکەن

سەرۆکی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی بنکەی هەڵبژاردن لە کوردستان وتی: زیاتر لە 200 هەواڵنێر و وێنەگری کوردستانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕوماڵ دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی مەفاخری لەم بارەوە وتی: سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی شۆرای شار و گوندەکانی کوردستان لە لایەن 200 هەواڵنێر و وێنەگری کوردستانییەوە ڕووماڵ دەکرێت.

ئەو وتیشی: ئەم کەسانە زۆرتر لە هەواڵنێران و وێنەگرانی هەواڵدەرییەکان و ماڵپەڕە هەواڵدەرییەکانی پارێزگان و هەموو پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی بێ کێشە و گرفتی کاری هەواڵنێران دابین کراوە.

ناوبراو داوای لە خەڵکی کوردستان کرد وەکوو ساڵانی پێشوو لەم ڕووداوە گرینگە بەشداری بکەن و ئەرکی خۆیان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی وڵاتەکەیان جێنبەجێ بکەن.

شیاوی ئاماژەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان هەزار و 419 شوێنی دەنگ دان دیاری کراوە کە 584 شوێن لە شارەکان و 835 شوێنیش لە گوندەکانی پارێزگایە.

News ID 37810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha