بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به‌هیچ جۆرێك له پشت ئه‌و هیچرشه تراژیدیایه‌وه نین كه كرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین".
راشیگه‌یاند، دڵته‌نگ و نیگه‌ران بوین به مردنی ده‌یان كه‌سی بێتاوانی عه‌فرین و به‌هه‌مو جۆرێك ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، به ئامانجگرتنی نه‌خۆشخانه دژی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌هێرشێكی موشه‌كیدا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفای عه‌فرین، 16 (شازده) كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
بۆچوونی ئێوە