بە پێی هەواڵی مێهر، ئابەختی سەنجابی وتی: ئەم یاریزانە ماوەیەک لەمەوپێش بۆ ئوردوی یانەی نەتەوەیی بانگهێشت کرا و ئێستاش بۆ بەشداری لە کێبەرکێیەکانی کافاو ئاسیایی هاوڕێ لە گەڵ یانەی نەتەوەیی بەرەو بێلارووس کەوتە ڕێ.
ئەو وتیشی: هەروەها 8 کچی یاریزانی تۆپی پێ ئیلامی لە ئاستی گەورەساڵان، لاوان و تازەلاواندا بۆ یانەی نەتەوەیی بانگهێشت کراون.
سەنجابی رایگەیاند: کەوسەر عەنبەری، عاتفە ئیمانی و حەدیس بەسات لە ئاستی گەورەساڵان، فاتمە یووسفی، فاتمە پەسەندیدە و موحەدسە نەلفی لە ئاستی لاوان و ڕۆژین تەمەریان و غەزەڵ مورشیدی لە ئاستی تازە لاوان بانگهێشت کراون.
Your Comment