بە پێی هەواڵی میهر، دووهەمین دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران بە بەشداری هەموو کاندیدەکان و لە سەر بابەتی "فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی" لە دەنگ و ڕەنگی فەرمی ئێرانەوە دەستی پێ کرد.
دیبەیتی یەکەم 15ی جۆزەردان و لە سەر تەوەری ئابووری بەڕێوە چوو و دواهەمین دیبەیتیش 22ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت.
ئەم دیبەیتە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی یەک، کەناڵی هەواڵی ئێران، ڕادیۆ ئێران و ڕادیۆ هەڵبژاردن بڵاو دەبێتەوە.
قازی زادە هاشمی:
قازی زادە هاشمی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دروشمی ئێمە دەوڵەتی سڵاوە و ئێمە وڵاوی هەمووان دەکەین و ماڵاوایی لە هەموو دووبەرەکییەکان، خێڵخوازییەکان، حیزب خوازیی و ... دەکەین.
ئەو وتیشی: کات درەنگە و گەر باسی شتە پەراوێزییەکان بکەین، زوڵممان لە خەڵک کردووە بۆیە هەوڵ ئەدەین بەرنامەکانمان ڕابگەینین و خەڵک ئاگادار بکەینەوە.
قازی زادە هاشمی وتی: بانگەشەیەکمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە هەموو پسپۆڕان بۆ ئەندامێتی لە لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان کەڵک وەربگرین.
ئەم کاندیدە هەروەها بەڵێنی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ لاوانی دا و ڕایگەیاند: ئەو لاوانەی ڕەخنە لە دۆخی ئێستە دەگرن و سەبارەت بەم دۆخە هەستیارن و دەیانەوێ وڵاتیان ئاوەدان ببینن، وەرنە نێو گۆڕەپانەوە.
موحسین ڕەزایی:
موحسین رەزایی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ڕیگا چارەی خۆی بۆ لەناو بردنی لەمپەرەکان، وتی: خەڵکی ئێران، کێشەکانی ئێوە بە کاری سەرسووڕهێنەر و سەیر چارەسەر ناکرێت. کێشەکان بە پێشکەش کردنی وتەدان چارەسەر نابێت.
ئەو وتیشی: من تا کۆتایی لەم هەڵبژاردنەدا دەمێنمەوە و بە مەبەستی یارمەتی دانی خەڵک، لە گەڵ هەمووان ڕیکابەری دەکەم.
رەزایی باسی چاکسازی دەوڵەتی کرد و وتی: چاکسازی لە نێە دەوڵەتەوە دەست پی دەکەین بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئێستا کەڵک وەرناگرین.
ئەو ڕاشیگەیاند: من پێم وایە چاکسازییە بنەماییەکان لە ناوخۆی دەسەڵاتەوە دەست پێ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کێشە ئابووری و کۆمەلایەتییەکان چارەسەر بکەین.
سەعید جەلیلی:
سەعید جەلیلی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەر دەتانەوێ متمانەی خەڵکتان لە گەڵ بێت، دەبێ بەرپرسان ئاکار و ڕەشتیان باش بکەن. گەر فەرهەنگی سیاسی هەڵە نەسڕینەوە، تواناییەکانی وڵات ڕادەگیردرێت.
ئەو وتیشی: گەر لە فەرهەنگی سیاسیدا نمایش جێگای کاری جیدی گرتەوە، نابێ چاوەڕوانی پێشکەوتنی کارەکان بین. ئەمە فەرهەنگێکی هەڵەیە و ناهێڵێ کارەکان بڕواتە پێشەوە.
جەلیلی ئاماژەی بۆ رەوڵی سەرۆک کۆمار لە چارەسەر کردنی کێشەکان کرد و وتی: گەر سەرۆک کۆمار بە باشی لە دۆخەکە تێبگات، دەتوانێ لە باتی ئەوەی کە تەنیا وڵات ئیدارە بکات، گەشە بە وڵات بدات.
ئەو لە درێژەشدا باسی کۆڵبەرەکانی کرد و ڕایگەیاند: من شارەزای دۆخی کۆڵبەرە سنوورنشینەکانم و بەرنامەم بۆ باشتر کردنەوەی دۆخیان هەیە.
سەید ئیبراهیم ڕەییسی:
سەید ئیبراهیم ڕەییسی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: خەڵک چاوەڕوانی ئەوەن لەم دیبەیتانەدا بەرنامەکانی داهاتوو ڕابگەیندرێت و دڵنیا بن کە دۆخی داهاتووی خەڵک دەگۆڕدرێ.
ئەو وتیشی: چوار ساڵ پێشتر لێرە دیبەیت بەڕێوە چوو و تۆمەتی زۆر بیسرا کەچی هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکرد بۆیە دەبێ ئەمجارە وریا بین و باسی بەرنامە و کێشەکان بکەین.
ڕەییسی داکۆکی کرد: ئێمە بڕوامان وایە کەشی مەجازی باشترین بەستێن بۆ چاودێری خەڵک لە سەر دەوڵەتە. ئێمە چاودێری بەرپرسان دەکەین. گەر بەرپرسان بە باشی ئیشی خۆیان بە جێ بێنن، خەڵکیش بە باشی کار دەکەن.
هەروەها وتیشی: 35 سیستەم تا ئێستا چالاک کراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵ 40 سیستەمی دیکە چالاک دەبنەوە. ئێمە لە سەردەمی کۆرۆنا کارێکمان بەڕیوە برد کە بوو بە ئولگوو بۆ هەموو خەڵکی جیهان. مۆڵەتی چوونەدەرەوەمان بە 120 هەزار بەندکراو دا.
عەبدولناسر هیمەتی:
عەبدولناسر هیمەتی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەڵبژاردنی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی نێوان خراپ و خراپتر نییە بەڵکوو ئاوەڵا کردنەوەی ڕێگایەک بۆ هەناسەکێشانی کۆمەڵگایە. من هاتووم نەهێڵم دەرگاکان داخراو بن.
ئەو وتیشی: دەوڵەت هی خەڵکە و من دەمەوێ دەنگ و دەسەڵاتی بێ دەسەڵاتان و خەڵکی تووشی خەساری کۆمەڵگا بم و هیوادارم خەڵکی کۆمەڵگا پشتیوانی بکەن.
هیمەتی وتی: بنەماڵە لە بابەتە سەرەکییەکانی ئێمەیە کە بەرنامەی بۆ دادەڕێژین. بنەماڵەکانی ئێمە تووشی دابڕانێکی فەرهەنگی بوون.
هەروەها ڕاشیگەیاند: دەبێ لە گەڵ بنەماڵەکان پێوەندیمان ببێت. پێکەوە ڕێک کەوین و وتووێژ بکەین. نەبوونی پێوەندی هەمان کێشەیە کە ئەمڕۆ لە کۆمەلگای ئێمەدا ئەبینرێت.
عەلیڕەزا زاکانی:
عەلیڕەزا زاکانی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بەڵێن بە خەڵک ئەدەم ڕیشەی هەژاری لە وڵاتدا وشک بکەم و خەڵک جگە لە دەردی نەخۆشی، دەردێکیتریان نەبێت.
ئەو وتیشی: بەڵێن ئەدەم دۆخێک بۆ خەڵک دابین بکەم کە لە ئاکامی ئەوەدا یەک میلیۆن و 200 هەزار ماڵ بۆ هەژاران دابین بکەم و گەر کار و ئیشیان نەبوو، مانگانە یەک میلیۆن و 200 هەزار پارەیان پێ بدەین.
زاکانی داکۆکی کرد: من ئێشی لاوە لێهاتووەکان دەزانم. دەبێ هەموو ئەو کاروبارانەی دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێی لاوان و هەروەها لەمپەرەکانی ماڵ، کونکوور و زەواج بسڕدرێنەوە. ئێمە بەرنامەی جیدیمان بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانە هەیە.
ئەو وتیشی: زانکۆییەکانی ئێمە لەوەی کە زانست و زانیارییەکانیان بەکار ناهێنرێت،تووڕە و نیگەرانن. 14 ملیۆن دەرچووی زانکۆ ئەمڕۆ هیوادارن دەوڵەت دەرفەتی هەوڵ و چالاکی ئەوان بڕەخسێنێت.
موحسین مێهرعەلیزادە:
موحسین مێهرعەلیزادە کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران باسی بەرجامی کرد و وتی: دەبێ هەموو خەڵک و ڕێکخراوەکانی وڵات هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی بەرجام بە ئاکام بگات.
ئەو وتیشی: گەڵاڵەیەکم بۆ لەناوبردنی هەژاری لە وڵات هەیە کە لە 5 تەوەر پێک هاتووە و دانی پارە بە خەڵک، ماڵ، دانی مووچە بە ژنە ماڵدارەکن، دابین کردنی ئیشی ماڵەوە و بەشی خەڵک لە پیشەی نەوت دەگرێتەوە.
مێهرعلیزاده بەڵێنی گەشەی ئازادییە سیاسییەکان وەکوو ئازادی بیروڕا، ئازادی ڕاگەیاندن، دژایەتی لە گەڵ فیلتەرکردن و ... بە خەڵک دا و وتی: بەردەوام لە گەڵ ڕاگەیاندنەکان و هەواڵنێران پێوەندیم دەبێت.
ئەو هەروەها وتیشی: شایستەسالاری بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز و هۆز لە بەرنامەکانی ئیمەیە و بە سڕینەوەی لەمپەرەکانی بەرهەم هێنان، خۆشی بۆ خەڵک دینینە ئاراوە.
Your Comment