بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا ئەمریکییەکان، دیدارەکانی ڕۆژی 14 و 16 ی جوونی 2021 ی جۆبایدن کە لە گەڵ ڤیدلادمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئەنجام دەبێت، لە گرینگترین ڕووداوەکانیان وەسف کردووە.
بەڵام هەندێک میدیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێک لە گرینگترین بابەتگەلێک کە سێ وڵاتی ئەمریکا، تورکیا و ڕووسیا کە لەگەڵی تووشن، بوونیان لە سووریا و هاوپەیمانی واشنتۆن لەگەڵ کوردەکانی سووریا سەرەڕای دژایەتی تورکیا و ڕووسیایە، جەختیان کردووە یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ئەو دیدارانە پرسی کوردەکان و قەیرانی سووریا دەبێت.
گۆڤاری ئەلمانیتۆر یەکێک لە داخوازییە جیدییەکانی ئەردۆغان لە بایدنی بچڕانی هاوکاری واشنتۆن لەگەڵ کوردەکانی سووریا وەسف کردووە.ئەو گۆڤارە خۆبواردنی دەوڵەتی بایدن لە درێژ کردنەوەی بەری کردنی کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی چالاک لە کوردستانی سووریای لە نیشانەکانی ڕوانگەی بایدن نیسبەت بە سووریا و زوومی دەوڵەتەکەی لەسەر ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە جیاتی هاوکاری ئابووری لەگەڵ کوردەکانی سووریا ڕاگەیاندووە.
ئەو گۆڤارە ئەمریکییە ئاماژەی کردووە کە ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان بۆ ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی بۆ کوردەکانی سووریا، پێویستی بە دەنگی ئەرێنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشە و ئەو پرسە لە پاڵ ناڕەزایەتی ڕووسیا بە هاوکاری نەوتی نێوان کوردی سووریا و کۆمپانیا ئەمریکییەکە دەتوانێت لە ئەو بابەتانە بێت کە دوو سەرۆک کۆمارەکە لە دیداری ڕۆژی 16 ی جوون لەسەری باس و گفتوگۆ بکەن.
ڕۆژنامەی نەشناڵیش پرسی کوردەکان و سووریای لە بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان بایدن و ئەردۆغان وەسف کردووە. ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە دژایەتی توندی ئێستای نێوان تورکیا و ئەمریکای کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400 ی ڕووسی لەلایەن تورکیای وەسف کرد.
ئەو گۆڤارە یەکێک لە پرسە گرینگەکانی دیداری نێوان بایدن و پووتینیشی باس لەسەر شێوەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا و هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریا ڕاگەیاندووە.
بەڵام ڕۆژنامەی بریتانیایی زمانی لوانت چاپی بریتانیا، وێڕای جەخت لەسەر هێنانە ئارای بابەتی کوردەکان لە دیداری جۆبایدن لەگەل ئەردۆغان و پووتین، نووسی: بە هۆکارگەلێک، پرسی کوردەکانی سووریا لە دیداری نێوان بایدن و پووتین بەرچاوتر و پڕڕەنگتر لە دیداری نێوان بایدن و ئەردۆغان دەبێت.
ئەو ڕۆژنامە لە گرینگایەتی پرسی کوردەکان لە دیدایری نێوان جۆبایدن و پووتین نووسی: ئەمریکا و ڕووسیا وەکوو دوو زلهێز ڕۆڵی گرینگیان لە سەرەنجامی قەیرانی سووریا هەیە، ئەگەری گەییشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر چارەنووسی کوردەکانی سووریا زیاتر لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەبێت، دیداری نیوان بایدن و پووتین پلان بۆداڕێژراوە لەحاڵێکدا کە دیداری بایدن و ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەویە بەرپرسانی ناتۆ بەڕێوە دەچێت و لە کۆتاییدا، کوردەکان لە گۆڕینی ڕوناگەی تورکیا بە ڕێبەری ئەردۆغان نیسبەت بە کوردەکان بە پێی پێکدادانی سەربازی توندی تورکیا لەگەڵ کوردەکان لە عێراق، سووریا و تورکیا نائومێد بوون، کەواتە ئەگەری کرانەوەی گرێی ئەو بابەتە بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و ئەمریکا زیاترە.
بۆچوونی ئێوە