بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرچاوە عێراقییەکان لە ڕووداوێکی تیرۆریستی لە بەغدای پایتەختی عێراق و کوژرانی بەرپرسێکی سەربازی هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاگەیندراوی سەرچاوە عێراقییەکان، ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵدەریی عێراق تیرۆر کراوە. ئەوان داکۆکییان کردووە: کەسانێکی نەناسراو ئەمڕۆ دووشەمە ئەفسەرێکی باڵای عێراقییان لە ناوچەی بەلەدیات کرە ئامانج و کوشتیان.
ئەو کەسەی لە لایەن هێزە نەناسراوەکانەوە تیرۆر کراوە، سەرهەنگ نبراس ئەبووعەلی جێگری دایرەی چاودێری دەزگای هەواڵدەری عێراق بووە. تا ئێستا وردەکاری زیاتر بڵاو نەبۆتەوە.
Your Comment