AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٥ ١٣:٢٨

دوای ماوەیەک گێرەوکێشە؛

هۆڵەندا هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆی لە کوردی سووریا وەردەگرێتەوە

هۆڵەندا هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆی لە کوردی سووریا وەردەگرێتەوە

بەرپرسانی هۆڵەندا ڕایانگەیاند هاووڵاتیانی خۆی کە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش لە کەمپی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانن دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی فەڕەنسا ڕایگەیاند بڕیارە بەرپرسانی هۆڵەندا ئەمڕۆ هاووڵاتییەکانی خۆی کە بنەماڵەی ئەندامانی داعش بوون و ئێستا لە کەمپەکانی کوردستانی سووریان، وەربگرێتەوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا چەندین جار داوایان لە 54 وڵاتی بیانی کردووە ئەندامانی بنەماڵەی داعشییەکان کە نزیک بە 70000 کەس بوون لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا جێگیرن، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

عەبدولکەریم عومەر بەپرپرسی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بە هەواڵدەری فەڕەنسای ڕاگەیاند کە ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی سەر بە داعش چەکدارانی داعش ناگرێتەوە.

News ID 37631

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha