ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی نەوتی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

دەیلی بیست ڕایگەیاند هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا بە شێوەی نایاسایی، ڕۆژانە چەندین ملیار دۆلار داهاتی بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر و بە پێێ وتەکانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی، دەوڵەتی جۆ بایدن لە کردەوەیەک دژی ترامپ، ڕێگری لە درێژ کردنەوەی بەخشرانی گەمارۆی ئەمریکا بۆ کۆمپانیای نەوتی دێلتا کرسنت وزەی کردووە. ژمارەیەک لە کارناسان ئەم بابەتە وەکوو کۆتایی ڕێککەوتنی کوردەکان و ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە لێک ئەدەنەوە.

گۆڤاری ئەمریکیی دەیلی بیست لە ڕاپۆرتێکدا بە پوختی ئامادە بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی سووریای لێک داوەتەوە و بەو ئاکامە گەیشتووە کە رۆڵی هەرێمی کوردستان لە گەشە کردن یان لاواز بوونەوەی پیشەی نەوت لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا زۆرتر لە ئەمریکا و کۆمپانیای دێلتا کرسنت بووە.

بە پێی ئەم هەواڵە، هەندێ لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بوونی ئەو کۆمپانیا و هەروەها بوونی ڕێگایەک جگە لە هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتیان وەکوو خەسارێک بۆ خۆیان زانیوە و هەر بەم بۆنەوە، بەدوای لاواز کردنەوەی ئەم کۆمپانیا ئەمریکییەوە بوون.

دەیلی بیست ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگای پاڵاوتنی نەوتی خاوی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا، ڕۆژانە چەند ملیۆن دۆلار داهاتی بووە. کۆمپانیای لاناز کە لە ژێردەسەڵاتی یەکێک لە حیزبەکانی هەرێمی کوردستان دایە و ڕۆڵی گرینگی لە پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی خاوی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بووە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەدوای زۆرتر کردنەوەی دەفرایەتی خۆی بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو لەم ناوچە بووە. ئەم کۆمپانیایە بۆ هەر بەرمیل نەوت تەنیا ١٩ دۆلاری داوە و پاشان بۆ تورکیای گواستۆتەوە.

یەکێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە ئاگاداری ئاڵوگۆڕی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا بووە، بە دەیلی بیستی وتووە کە لەم شوێنە سنوورییەوە ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلار داهات بەدەست دەهێنرێت.

News Code 37592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =