دەبێ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنی بۆ جەنایەتەکانیان دادگەیی بکرێن

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد کە ئیسرائیل لە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر غەززە جەنایەتی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و بەرپرسەکانی ئەبێ دادگایی بکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەویە سێشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لەسەر بابەتی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە پێکدادانە چەکدارییەکان بەڕێوە چوو بەئاماژە بە بەشگەلێک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەوە، لە ئەوەی کە هێشتا خەڵٶکی سڤیل، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، لە قوربانیانی سەرەکی پێکدادانەکانن و ئامانجی ناسەربازی وەکوو نەخۆشخانە و قوتابخانەکان دەپێکرن، نیگەرانیی دەربڕی.

ناوبراو بۆ نموونە ئاماژەی کردە سەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، لەوانە هەوڵی بەربڵاو بۆ کۆچدانی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە ماڵەکانیان، بە تایبەتی لە گەڕەکی شێخ جەڕاحی قودس و ناڕەزایەتی دەربڕینی فەلەستینییەکان بە ئەو کارەی ئیسرائیل کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە پەلاماریان دران.

تەخت ڕەوانچی دریژەی دا: ئەو کارە نامرۆڤانە و کوشتوبڕ و بریندار کردنی بەربڵاوی خەڵکی بێ پەنای فەلەستین، جەنایەتی جەنگی و جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە. ئاوەها جەنایەتێک پێشێل کرانی چییەتی یاسا و ڕێسای مافی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار و بەرپرسانی ئیسرائیل لەو بارەوە ئەبێ دادگایی بکرێن.

News Code 37498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =