بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵا لوبنان ئەمشەو بە بۆنەی بیست و یەکەمین ساڵڕۆژی ئازادکردنی باشووری لوبنان لە ساڵی 2000 ، وتەیەکی تەلەفزیۆنی دا.
بەرخۆدانی فەلەستین لە شەڕی ئەم دواییەدا درەوشایەوە
سەید حەسەن نەسروڵا سەرەڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی مێژوویی بەرخۆدانی فەلەستین لە غەززە بە هەموو فەلەستینیەکان و ڕێبەرانی بەرخۆدان، وتی: ڕێبەرانی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان و ڕێبەرانی لقی سەربازی ئەم بزووتنەوە لە شەڕی ئەم دواییەدا درەوشاونەتەوە.
هەنگاوی مێژوویی بەرخۆدانی فەلەستین لە پشتیوانی کردنی قودس
ئەمینداری گشتی حزبوڵا جەختی کرد: بەرخۆدانی فەلەستین لە بەرانبەر کارە داگیرکەرانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە گەڕەکی شێخ جەڕاح هەڵوێستی لێبڕاوانە و مێژوویی گر. گەمژەیی نتانیاهۆ و فەرماندەکانی دوژمن و گوێ نەدان بە فەلەستینیەکان و ئوممەت بووە هۆی ئەوەی ئەو شەڕە لە غەززە ڕوو بدات.
ڕژێمی زایۆنی پێیوا بوو کە کاردانەوەکان بە گەڵاڵەی بە جوولەکە کردنی قودس تەنیا بەیاننامە دەرکردن دەبێت. دوژمن هەڵەی کرد و پێیوانەبوو کە غەززە بڕیارێکی وا گەورە و مێژوووی دەدات.
Your Comment