AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١ ١٤:٠٦

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەفرەغ؛

دۆزینەوەی گۆڕستانی چوار هەزار ساڵە لە سەقز

دۆزینەوەی گۆڕستانی چوار هەزار ساڵە لە سەقز

دۆزینەوەی گۆڕاستانی چوار هەزار ساڵە لەگەڵ ئامێرەکانی ناو گۆڕەکان لە ناوچە کۆنی مۆکریانی سەقز بووە هۆی ئەوەی کە مرۆڤەکان و شێوەی ناشتنیان لە سەردەمی مەفرەغ زیاتر بناسرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری سەقز ڕایگەیاند: ئەو گۆڕە کۆنە لە ساڵی 1398 و لە کاتی ئامادە کرانی دامەزراوەکانی هاوپەیوەند بە تەعاونی مەسکەنی جەهادی کشتوکاڵی بە بێ بەرنامەڕێزی پێشتر دۆزرایەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لێکدانەوەی سەرەتایی دەیتا فەرهەنگییەکانی ناو گۆڕەکان و بەتایبەتی داتا گڵێنەکان تا ڕادەیەک مێژووی گپڕستانەکەی دیاری کرد، وتی: ئەنجامە سەرەتاییەکانی لیکۆڵینەوەکە نیشانی دا ئەو گۆڕشتانە هی هۆزە کۆچەرەکانە کە لە ناوچە قەوقاز و لە دوو هەزار ساڵ پێش زایینی مەسێح و لە سەردەمی مەفرەغ بەرەو فەلاتی ئێران کۆچیان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان لە ئەو سەردەمەدا شوێنی ناشتنی مردووەکان و ژیانی زیندووەکان یەک شوێن بووە.

لە ئەو گۆڕستانەدا بە سێ شێوەی مردووەکانیان ناشتووە: یەک بە شێوەیەک کە مردووەکە بە شێوەی کێشراو و بە ڕاستا لە خاک سپێردراوە و بە بەردی گەورە چاڵەکەیان داپۆشیوە.

شێوەی دووهەم هەر چاڵەکان سادە بووە وبە بێ بەکارهێنانی بەرد مردووەکەیان ناشتووە و و خاکیانبەسەردا کردووە و دواتر بە قوڕ بانیان داوە.

شێوەی سێهەمیش لە ڕاستیدا جێبەجێ کردنی ئێسک و پڕووسکی مردووەکان بووە بە شێوەیەک کە ئەگەر لە شوێنێکی دیکەدا نێژرابووە دوای کۆچ کردنیان بۆ ئەو ناوچە، ئێسک و پڕووسکی مردووەکانیشیان هێناوە و دووبارە لەوێ ناشتوویانن.

News ID 37429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha