گەڵاڵەی گەورەی پێترۆکیمیایی کرایەوە/ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 2 هەزار و 454 کەس

کردنەوەی چەند گەڵاڵەی گەورەی پێترۆکیمیایی، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و بە شێوەی ئۆنلاین لە کۆماڵی حافزیەی تاران بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەست و هەشتەمین هەفتە لە کردنەوەی گەڵاڵەی گرینگی نەتەوەیی ئێران بە دروشمی "هزر و هیوا بۆ گەشەی وەبەرهێنان" ئەمڕۆ، بە ئامادە بوونی حەسەن ڕۆحانی و بە شێوەی ئۆنلاین لە کۆماڵی حافزیەی تاران بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆمار لە ئەو ڕێوڕەسمەدا، فەرمانی کردنەوەی پێترۆکیمیایی مەسجد سولەیمان، پێترۆکیمیایی سەبەلان-عەسەلوویە و پێترۆکیمیایی ئێکسیر حەلالی عەسەلوویە بە بڕی ملیارێک و 304 ملیۆن دۆلاری دەرکرد.

کردنەوەی ئەو گەڵاڵەگەلە لە بواری پێترۆکیمیایی بۆ 2 هەزار و 454 کەس هەلی کاری ڕەخساندووە.

News Code 37403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha