بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوڕێکی کورد بە ناوی سامان عەزیزی پلەی سێهەمی زۆرانی فەرەنگی مۆندیالی تەختی وەدەست هێنا.
چل و یەکەمین خولی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی فەرەنگی مۆندیالی تەختی سەرلەبەیانی دوێنێ لە هۆڵی 12 هەزار کەسی ئزادی تاران دەستیپێکرد و ئەمشەو بە ناساندنی کەسە براوەکان کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا سامان عەزیزی زۆرانبازی کوردستانی پلەی سێهەم و میدالیای بڕۆنزی کێشی 87 کیلۆگرامی وەدەست هێنا.
Your Comment