پیرەپیاوی 119 ساڵەی بانەیی ڤاکسێنی کۆڕۆنای بۆکوترا

سەرۆکی تۆڕی تەندروستی و دەرمانی شاری بانە وتی: پیرەپیاوێکی 119ی خەڵکی گوندی نەنووری شاری بانە وەک پیرترین پیاوی ئەم ناوچەیە، ڤاکسێنی کۆڕۆنای وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر محەمەد شاوەیشی بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند کە سەعید کتابی پیرەپیاوی 119 ساڵەیی خەڵکی گوندی نەنووری بانە کە لە دایک بووی ساڵی 1281ی هەتاوییە یەکەم ژەمی ڤاکسێنی کۆڕۆنای وەرگرت.

وتیشی: تا ئێستا هەزار و 800 پیرو بەساڵاچووی سەرووی 75 ساڵ یەکەم ژەمی ڤاکسێنی کۆڕۆنایان وەرگرتووە .

News Code 37395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha