AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٦ ١٦:١٤

رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی:

دیكتاتۆریەت لە هەرێمی كوردستان خەریكە بەرەو ترۆپك دەڕوات

دیكتاتۆریەت لە هەرێمی كوردستان خەریكە بەرەو ترۆپك دەڕوات

پارێزەری كەیسی سزادراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، فشارێكی زۆر هەیە بۆ ئازادكردنی سزادراوانی بادینان و رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دڵنیای پێداون هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئازادكردنیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشدار حەسەن پارێزەری سزادراوانی بادینان بەشارپرێسی راگەیاند: پێشتر زۆر هەوڵماندەدا رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ببینین، لەبەرئەوەی كۆمەڵێك راستی هەبوو تێیان بگەیەنین، ئێستا خۆیان دێن بۆ لامان بۆئەوەی راستییەكان بزانن.

وتیشی: بەڕێوەبەری ئۆفیسی مافی مرۆڤی عێراقی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی هاتووەتە لامان، دوای گفتوگۆكردن لەگەڵمان وتی، هەست بەوە دەكەین كە دیكتاتۆریەت خەریكە بەرەو ترۆپك دەڕوات لە هەرێمی كوردستان، وتیشیان ئێمە بێدەنگ نابین لەو كەیسە و نمونەی د. كەمالی سەید قادریان هێنایەوە و وتیان د. كەمالیان چەند ساڵ حكومدا بەڵام پێمان هەڵوەشاندنەوە.

بەوتەی پارێزەری سزادراوانی بادینان، ئەو مەوزوعە بە ئاسانی ناچێتەسەر و وتی، رێكاری ترمان لەبەردەمدا ماوە خەریكی نوسینی لایحەیەكین بۆ سەرۆكی دادگای تەمیز بەرزدەكەینەوە كە دەسەڵاتی هەیە كەیسەكە بدات بە هەیئەی گشتی بۆ دووبارە بڕیاردان لەسەری، فشارێكی زۆر نێودەوڵەتیش هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان، یەك تانەمان لە پێش ماوە ئەمەلمان هەیە لە بەرژەوەندی ئازادی خوازان كەیسەكە كۆتایی پێبهێنرێت.

باسی لەوەشكرد، ئەو هەیئەی دادگای تێهەڵچونەوە كە بڕیاری دادگای دووی هەولێری پەسەند كردووە سەرۆكەكەی ماوەی یاسای تەواو بووە، لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەریدا نییە ماوەی كاركردنی درێژبكاتەوە، بۆیە ئەو بڕیارەی دەریان كردووە سەرپێچی یاسایە و سەرۆكی پەرلەمان و دەستەی نەزاهە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەیان كردووە، بڕیارەكە وەك نەبوو ئەژمار دەكرێت.

هەریەك لە چالاكوان و ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و ئەیاس كەرەم و هاریوان عیسا و شڤان سەعید لە لایەن دادگای تاوانی دووی هەولێر بە تۆمەتی ئەوەی كە هەوڵی تێكدان و كاری سیخوڕییان كردووە بڕیاری شەش ساڵ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندرا، دواتر پارێزەرانی ئەو دەستگیركراوانە تانەیان لە بڕیارەكە دا و ڕەوانەی دادگای تەمیز كرا دادگای تەمیزیش بڕیارەكانی دادگای تاوانی دووی هەولێری پەسەند كرد.

پەسەندكردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج رۆژنامەنووسی بادینان، كاردانەوەی وڵاتانی ئەمریكاو ئەڵمانیاو فەرەنساو كەنەداو چەندین رێكخراوی داکۆكیكردن لەئازادی رادەربڕینی لێكەوتەوەو داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكەن دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت تا لێبووردنیان بۆ دەربكات.

News ID 37336

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha