بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فارین پالیسی، ڕابێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە کۆنفڕانسێکدا ئاماژەی بۆ بەشداری سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا کرد و هۆشداری دا بوونی ئەمریکا لە سووریا ستراتیژیک نییە و ئەم بەشدارییە هەموو حەوتەیەک درێژ دەکرێتەوە.
فۆرد داکۆکی کردووە: ئەمریکییەکان تا کاتێ لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردان دەمێننەوە کە زیان نەبینن بۆیە پشت بەستنی کوردانی سووریا بە ئەمریکا مەترسییەکی گەورە دێتە ئەژمار.
ئەو سەبارەت بە داهاتووی عەفرینیش وتی: ئەگەرەکان لە ڕێگای هاوکاری دیمەشق و ئەنقەرەوە و بە بەشداری سووریا دەگاتە ئەنجام. ڕەنگە ئەنقەرە ماوەیەکی درێژ بەشداری خۆی لە باکووری سووریا درێژ بکاتەوە.
فۆرد هەروەها ڕاشیگەیاند: دۆخی کوردانی سووریا کە بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتەیان لە ژێر دەسەڵات دایە، ساڵەهای ساڵ بەو شێوە درێژەی دەبێت.
ناوبراو پێشتریش وتبووی: ئەزموونی بەشداری 20 ساڵی پێشووی ئەمریکا لە عێراق، سووریا و لیبی سەلماندی کە ئەمریکا لە ئاستێکدا نییە کە سنووری سیاسی دیاری بکات.
باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا:
پشت بەستنی کوردانی سووریا بە ئەمریکا مەترسییەکی گەورەیە

باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا سەبارەت بە لێکەوتەکانی پشت بەستنی کوردانی سووریا بە ئەمریکا هۆشداریی دا.
News ID 37328
Your Comment