7723 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 200 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7723 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 200 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 76 هەزار و 633 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 739 هەزار و 875 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 210 هەزار و 851 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =