بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆحوڵڵا غوڵامی ڕایگەیاند: هەناردە کردنی کاڵا لە سنووری مێهرانەوە بۆ وڵاتی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان درێژەی هەیە و پێشوازی بازرگانانی دوو وڵاتەکە لە ئەو سنوورە باشە.
ناوبراو زیادی کرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا 80 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە بۆ وڵاتی عێراق هەناردە کراوە کە ئەو ڕێژەیە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 50 لەسەد زیادی کردووە.
غوڵامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕۆژانە 500 بۆ 600 بارهەڵگر کاڵا لە سنووری مێهرانەوە هەناردەی عێراق دەکرێت، وتی: زۆربەی کاڵا هەناردەییەکان بریتین لە بەرهەمی کشتوکاڵی، ئامیری بیناسازی، کاشی و سرامیک، بەرهەمی پێترۆکیمیایی.
بۆچوونی ئێوە