ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمریکا لە سەر بابەتی نەهێشتنی قودسی داگیرکراو وەکوو شوناسی ئیسلامی کار و چالاکی دەکرد. ئەمریکییەکان هەوڵی زۆریان بۆ نەهێشتنی پێگەی قودس لە جێگای خۆی دا، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر هەڵکۆڵینەکان لە مزگەوتی ئەقسا، هەوڵ بۆ بە جوو کردنی قودس، هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای قودس و کۆچ دانی بەزۆرەملێ موسڵمانان لە قودس.
بەم حاڵەوە، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دۆخی بەرخۆدان لە ناوچەکە بە تواەوتی تووشی گۆڕانی زۆر گرینگ هات. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی گفتوگۆی بەرخۆدانی ئیسلامی پێک هات. دوای ئەوە، ئێران بە ناودێر کردنی دوایین هەینی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەکوو ڕۆژی قودس، بۆنەیەکی نەتەوەیی-ئیسلامی لە پرسی فەلەستین پێک هێنرا.
بەمەش ئەو پەیامە بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهان نێردرا کە قودس، هی هەموو جیهانی ئیسلامە و نەک هەر جیهانی عەرەب.
بۆ باس و گفتوگۆ لە سەر پرسی فەلەستین ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گەڵ مامۆستا هۆشمەند عەتا مەحموود مامۆستای زانکۆ لە هەرێمی کوردستان دیمانەیەکی کورتی سازداوە کە دەقەکەی بڵاو دەبێتەوە.
دیاری کردنی ڕۆژی جیهانی قودس لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان چ کاریگەرییەکی هەبووە لە بەزیندوویی هیشتنەوەی پرسی فەلەستین و داگیرکرانی قودس؟
به دڵنیایه‌وه دیاریكردنی ڕۆژی قودس هێمایه‌كه وه‌ك یادكردنه‌وه و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی پرسی فه‌له‌ستین له یاد و یاده‌وه‌ری هه‌ر مرۆڤێكی نه‌ك مسولمان به‌ڵكو خاوه‌ن ویژداندا.
ئه‌مرۆی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قه‌یران و گرفتی سیاسی و ئابوری و ته‌ندروستی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕن، ئه‌و گرفتانه هه‌ندێك جار واده‌كه‌ن كه مه‌سه‌له گرنگه‌كان بیربچنه‌وه یان بایه‌خیان كه‌مبێته‌وه.
دیاریكردنی ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له كۆتا جومعه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی هه‌موو ساڵێكدا، كاریگه‌ری هه‌بوه له زیندوكردنه‌وه‌و به جیهانی كردنی ئه‌و پرسه‌دا، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا نه‌ك هه‌ر له ئێران بگره له زۆرێك له وڵاتانی جیهان ئه‌و یاده به‌شێوازی جۆراوجۆر گوزارشت ده‌كرێت.
جیهانی ئیسلام بە گشتی بۆچی هەوڵێکی گشتگیر و هەمە لایەنە نادات بۆ ئازادکردنی قودس و هەڵگرتنی زوڵم و ستەم لە سەر خەڵکی فەلەستین ؟بۆچی هەندێ وڵاتی عەرەبی و بە ناو ئیسلامی چوونەتە بەرەی ئیسرائیل ؟
دیاره جیهانی ئیسلامی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك گرفتی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌سه‌ر هه‌مویانه‌وه كێشه سیاسیه‌كانی نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامییه، به‌داخه‌وه ئه‌و كێشانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر زۆر پرسی دیكه‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و رۆحی برایه‌تی گه‌لانی مسوڵمان هه‌بووه، جیهانی ئیسلامی ئه‌مرۆ به‌هۆی كێشه‌ی مه‌زهه‌بیه‌وه دابه‌شبونی قوڵ و ترسناك به خۆوه ده‌بینێت، كه ئه‌وه وایكردوه وڵاتان دابه‌شبن به‌سه‌ر هێزه گه‌وره جیهانییه‌كان و به‌دوای جێبه‌جێكردنی ستراتیژی ئه‌و هێزاندا بڕۆن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی مێژوو، كه‌لتورو ڕای گشتی كۆمه‌ڵگاكانیان.
چونكه قودس بۆ مسولمانان گرنگیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مه‌كۆی سه‌رهه‌ڵدانی په‌یامبه‌رانه، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كه‌م ڕوگه‌ی مسوڵمانان بووه و هه‌ر له‌وێشه‌وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چوه‌ته ئاسمان. بۆیه قودس ته‌نها شارێك نیه‌و به‌س داگیركرابێت، به‌ڵكو پرسێكی ناسنامه‌ی ده‌سته‌جه‌معی مسوڵمانه‌كانه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
به‌دلنیایه‌وه هۆكاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی هه‌ندێك له ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل ئه‌وه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندی به ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان وڵاتانی ئیسلامیه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك له‌و سیسته‌مه سیاسیانه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و گره‌نتیكردنی ئاسایشی نیشتیمانیان دور له به‌ها ئاینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ده‌شكێنن و په‌یوه‌ندی ئاشكرا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌به‌ستن، دیاره ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری سیاسی و ئاسایشی و ناوچه‌ییه‌وه هه‌یه.
لۆبییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی ئەوە دەدەن کە قودس و فەلەستین پرسی هەموو جیهانی ئیسلام نەبێت و باسی ڕەگەزی عەرەب و غیرە عەرەب دێننە پێشەوە لە حاڵێکدا کە فەلەستین پەیوەستە بە ئیسلامەوە, کورد وەکوو نەتەوەیەکی زۆرینە موسڵمان دەبێ هەڵوێستی بەرانبەر بە فەلەستین و داگیرکاریی و ستەمەکانی زایۆنیزم چۆن بێت ؟
كێشه‌ی فه‌له‌ستین كێشه‌یه‌كی جیهانیه و هیچ ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك ناتوانێت له گرنگی كه‌مبكاته‌وه، كێشه‌ی فه‌له‌ستین كێشه‌یه‌كی ڕه‌وایه و مافی ئه‌و گه‌له‌یه كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان هه‌بێت و به ئاشتی بژین وه‌ك هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری ئه‌م دونیایه. گه‌لی كوردیش گه‌لێكی چه‌وساوه‌و سته‌ملێكراوه، به دڵنیایه‌وه زۆر باش له گه‌لانی تر له ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌گات، بۆیه له‌سه‌ر گه‌لانی چه‌وساوه پێویسته پشتگیری و داكۆكی له مافه‌كانی یه‌كتربكه‌ن چونكه سته‌مكاری یهكفۆرمی هه‌یه له هه‌رشوێنێك هه‌بێت.
ڕاتان سەبارەت بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە تا ئەمڕۆ لە دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین چییە؟
كۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی گروپه به‌رهه‌ڵستكاره فه‌له‌ستینیه‌كانی كردوه، له‌هه‌مانكاتدا له ڕوی سیمبولیكهوه هه‌میشه دروشمی پشتگیری فه‌له‌ستینی بهرزكردهوهتهوه له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه (مرگ بر ئیسرائیل) له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك بووه، بۆ ئه‌وه‌ش ئێران قوربانی زۆری داوه و ڕوبه‌ڕوی فشار و گه‌له‌كۆمه‌كێ ی نێوده‌وڵه‌تی بوه‌ته‌وه، بۆیه هیوادارین كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه پشتگیری گه‌لانی بنده‌ست و سته‌ملێكراو و بێبه‌شی جیهانبێت به‌بێ جیاوازی.
Your Comment