هۆشداریی سەبارەت بە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە کەمپی ئەلهەول

بەرپرسێکی کوردی سووریا لە باشتر بوونی دۆخی ئاسایش لە کەمپی 60000 کەسی ئەلهەول هەواڵی دا بەڵام بۆ تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ئەو کەمپە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، بەرپرسێکی کوردی سووریا وتی: کۆرۆنا لە کەمپی 60000 کەسی ئەلهەول کە ئەندامانی بنەماڵەکانی سەر بە داعش و لایەنگرەکانی تێدایە، خەریکە تەشەنە دەستێنێت.

جابر مستەفا لە بەرپرسانی ئەو کەمپە بە ئەسۆشەیتێد پرێسی وتی: لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو دوو دانیشتووی ئەو کەمپە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و 19 کەسیش پشکنینی کۆرۆناکەیان ئەرێنی دەرچووە.

ناوبراو لە کەم بوونەوەی ئاستی توندوتیژی لە ئەلهەول هەواڵی دا بەڵام هۆشداریی دا بە هۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە، کۆنترۆڵی ئەو کەمپە بە سەختی بەڕێوە دەچێت.

News Code 37181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =